سالاڵ به هه شتێ لە به هە شته کانی کۆردستان
ناوچه‌ی سالاڵ یه کیک له ناوچه گە شتیار یه کانی پارێزگای کۆردستان که ده که ۆیته رۆژاوای شاری دیوانده‌ره وه.
دیمه ن و به رجه وندی سالاڵ له وه‌رزی بە هاره مێوانداری خه ڵکی کۆردستانه. ناوچه‌ی سالاڵ یه کئکه له سێ ناوچه‌ی دیوانده‌ره که حه‌شیمه‌تی نزیک به ۱۲ هزار که‌سه و ۴۹ گوندوی له خوی گونجاندیه و ۳۰ درصد پانایی دیوانده‌ره ده گرێته به‌ر ئاسه‌وار مێژوویی و گه‌شتیاریه کانی سالاڵ بریه‌تی: قه‌ڵای ئه‌فراسیاو، قه‌ڵای بارام له گوندی قه‌لاولیانه، قه‌ڵای ئاڵۆڵاخ له گوندی ئاڵۆڵاخ.
ناچه سرووشتیه‌کانی سالاڵ:
زه‌رده‌وان، زیراوه‌ی شێرکوژ، کڵاو ره‌ش، قه‌ڵاریانه، ته‌ورێز خاتوون، مه‌ره‌وه‌ر، شیخ له‌تیف، چاواسوار، قزوڵاخ، که‌ڵ کوژ، به‌رده‌ره‌ش، به‌رده‌سپی.
هه‌روه‌ها ناوچه‌ی سالاڵ شوێنێکی تایبه‌ته بۆ سه‌وز بوونی هه‌موو جۆره گیائی که، که‌ڵکی خواردن و ده‌رمان و…
خه‌ڵکی ناوچه به فروشتنی هه‌موو جۆر گیاکان وه‌کوو کنیواڵ، خوژه، کاشمه، رێواس به‌شێ له بزێوی ژیانی خۆیان دابین ده‌که‌ن.
سالاڵ به پانتایی ۳۰٪ ی شارستانی دیوانده‌ره هه‌ر ساڵ له وه‌رزه‌کانی به‌هار و هاویندا سروشتیکی جوان و دل رفێنی لە چیا‌و ده‌شت و چه‌م پێک دێنێت که ئه مه‌ش ده‌بێته هۆکارێکی باش بۆهاتنی گه‌شتیار له پارێزگای کۆردستان و ده‌ره‌وه‌ی کۆردستان بو ئه‌م ناوچه.
یه‌کێک تر له تایبه‌تمه‌ندیه گه‌شتیاره‌کانی ناوچه‌که فه‌رهه‌نگی ئه‌م ناوچه‌یه که بریتین له شێوە‌ی جل و به‌رگی تایبه‌ت به سالاڵ.
ناوچه‌ی سالاڵ شوێنی په‌روه‌رده‌ی عارفان و عالمانێک بووه که هرکامیان له بێناوی گه‌شه پێدانی زانستی و ئایینی ناوچه‌که هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووە، که ده‌توانین ئاماژ بکه ینه که سانێ وه‌کوو حاج شێخ حۆسه‌ین هه‌زارکانیان، باوا شێخ ئه‌حمه‌و، سه‌ی موحه‌مه‌د سادق سه‌فاخان، شێخ نه‌عمه‌ت و اڵڵا مه‌ردوخ هه‌زارکانیان، سه‌ی ئه‌حمه‌و حوسه‌ینی ناۆبانگ به مه‌حزون کوردستان، به‌دیع مودیری سه‌ی موحه‌ممه‌د حه‌کیم.
هه‌روه‌ها سه‌نایع ده‌ستی ئه‌م ناوچه زۆرتر بریتیه له قالی و قالیچه که به ده‌ستی ژنان و کچانی ئه‌م ناوچه درووست ده‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وە‌ی ره‌نگ و به‌ن هه‌موویان سروشتین،خۆی ده بێته هۆی ئه وه‌ی که ئه‌ی که ئه‌م ناوچه له باری دروس کردنی قالی و قالیچه تایبه‌تی تر بکاته‌وه ناوچه‌ی سالاڵ له باکووری شاری سنه‌وه هه‌تاکو باشووری دیوانده‌ره جیگه په‌یدا بوونی ژیار و شارستانیه‌تی که به داخه‌وه هه‌تاکو ئیستا هیچ شێوه لێکولینه وە‌ئیک له‌م ناوچه رووی نه‌داوه وله لایێکی تریشه‌وه بووته جێگه‌ی بردن و دزی، ئه‌و ئاسه‌وارو ده‌سکرده مێژویانه که مێژووی مرۆڤایه‌تی و مێژووی کۆن بوونی ئه‌م ناوچه واتا به‌گشتی مێژووی کورده.
به پێی دیاربوونی ئه‌و رە‌سم و نیگارانه به روی تاشه به‌رده کانه‌وه هه‌ڵکێندراون وا دیاره که مێژووی مرۆڤایه تی ئه‌م ناوجه‌ده گه‌رێته‌وه بۆ چامی ئاسن واتا هه‌زاره‌ی ئه‌وه ڵی پێش میلاد.
شما هم در قسمت نظرات در مورد این مطلب بنویسد بعد از تائید مدیر منتشر خواهد شد