ژینگه وگه شتیاری له کورده واری
کوردستان بە هۆی کەش وهەوای پاکووخاوێن وە هە روە ها کوێستانی بوون وە زۆردڵڕفێن،تایبەتمەندی زۆری هە یە بۆ گە شتیاری و وەرزشوانی،ساڵانێکە خەڵک بە بۆنەێ هاتنی تکنۆلۆژیا وە ئاسان کاری یانێ لە بەردەس بوون،تووانیویە هە مووپێداویستیە کانی بە تایبەت لە بواری ڕاگەێاندن و…..بە دەست بێنێ،گەورە تەرین دەست کەوتی ئەم سەردەمە ئاشنایەتی خەڵک بە پاراستنی ژینگە وچۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوە یە لە گەڵ هەرڕووداوێکی سرۆشتی بە تایبەت ئاگرکوژاندنە وەو وە یا بەرگری لە گیانلەبەران وچۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە ئاوو خاک ودار و گژوو گیاو…..،ئەم ئیش وکارە بە نرخە دواڕۆژێکی ڕووناک بۆئاوادانی کوردستانی بە دوواوە یە،بۆنموونە دەتوانین بڵین کاتێ مرۆڤ ڕوودەکاتەهەرشوێنێ ئەوە ڵ جار سرۆشت وپاکوو خاوێنی دە خاتە ژێرچاودێری،وە ئەمە دەبێتە پەیامێکی زۆربە جێگە بۆ هاندانی خە ڵکانێک کە دێانە وێت کاتێک وە یاڕۆژانێک لەژیانی خوەیان لە هە واێ خاوێن وە لە سرۆشتێ دڵڕفێن بە سەرببن،کوردە واری لەماکوو هە تائیلام ئەوشوێنەیە کە بست بە بستی خاکی گەوهەرە،وە هەرکام لەم شوێنانە تایبەتمەندی خوەێ هە یە،لە هەورامان بەدیان ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر وەکوو نەورۆز،گەشت وسەیران،کۆمسای، زکری تەکیەوخانەقاو….وە لە تە نیشت ئەوە دا کارو پیشەێ تایبەت وەکوو باغداری وئاژەڵداری،سنعەتی دەستی وە………جگە لە هە موویان ئاوو ئاوادانی وشاخ وکەژ و کوێستانە کانی وە هە وارنشینی ئەوان لە پلە وئاستی زۆربەرزدایە،لە ئیلام وکرماشان ئاسەواری زۆر وەڕێۆڕەسمی یارسانە کان وە وە خواردە مەنی تایبەتی و……بێ هاوتایە..لە وەرمێ هەتاناوە ندی سنەێش دە یان ئاسە واروو چیاێ سە رکەش وڕێوڕەسمی جۆراوجۆردە توانین ناوببین وە کوو نەورۆز و ڕۆژی سرۆشت وجەژنی جۆراوجۆر لە وانیە فستیوالی مووسیقایی جەژنی تووە فە رە نگی وگە نم و….وە دە یان ڕوباروو وسە دان کێوی سەرکە ش و……ئەمانە سە رجە م هۆکاری ژینگەێ خاوێن وسرۆشتی بێ هاوتاو پاراستنی ڕێکووپێکە لە لایەن خەڵکە وە،کە بووتە شوێنی گە شتیاری وهاتنی دەیان هەزارمیوان لە تەواوی وەرزە کاندا،ئەگەر ژینگە لە کوردە واری وە کوو خوەێ بمێنێتەوە دە توانێ کێشە ێ بێکاری وە هەروە هاباروودۆخی نالە باری خەڵک لە بوواری ئابووری چارەسەربکات،ئەگەربەرپرسان بیانەوێت خەڵک خوەێ ئامادەێ هەرچەشنە هاوکاریکە لە پاراستنی ژینگەوگەشەپێدانی سرۆشت وپەرە پێدان بە بازاری گەشت یاری لەم ڕێگە یەدا،بەوهیوایە
هیوا موحەممەدپوور* رۆژنامهنووس
شما هم در قسمت نظرات در مورد این مطلب بنویسد بعد از تائید مدیر منتشر خواهد شد