په‌یامی پیرۆزبایی سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز

ئه‌م رۆژی ســــــــاڵی تازه‌یه نـــــه‌ورۆزه هـــــاته‌وه
جه‌ژنێکی، کۆنی کورده‌، به خۆشــــی و به‌هاته‌وهبه‌ ناوی خوای مه‌زن
هاونیشتمانییه‌ خۆشه‌ویسته‌کانم سڵاوی خواتان له‌سه‌ر بێت
به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبای پێشکەشی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران و به‌ تایبه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو کورده‌کانی جیهان ده‌که‌م.
نه‌ورۆز واتا نوێبوونه‌وه‌ی سروشت و هێمایه‌که‌ بۆ مرۆڤ که‌ ژیانی خۆی نوێ بکاته‌وه‌ و به‌گژی توندوتیژی و سته‌م و زۆر و نامرۆڤیدا بچێته‌وه‌.
به‌ به‌رزایی هه‌موو چیا به‌رزه‌کانی کوردستان،به‌ پانتایی ڕووبه‌ری کورده‌واری و پڕ به‌ دڵی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی نیشتمانم ئاواتی شادی ، له‌ش ساغی ، دڵخۆشی و بزه‌ی پیکه‌نین بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.
هیوادارم هه‌موومان پێکه‌وه‌ له‌ سه‌ر خوانی نیعمه‌تی ئازادی و دیموکراسی له‌م وڵاته‌ فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌دا بحه‌سینه‌وه‌.
سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه‌،دیوانده‌ره‌ و کامیاران له‌ په‌رله‌مانی ئێران

شما هم در قسمت نظرات در مورد این مطلب بنویسد بعد از تائید مدیر منتشر خواهد شد